چوارشەممە 24 نیسان 2019

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە ئوسامە نوجێفی کرد



ڕۆژی چوارشەممە ٢٤ـی٤ـی٢٠١٩ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئوسامە نوجێفی سەرۆكی هاوپەیمانیی قەراری عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە خرایە بەرباس.

هەروەها لەبارەی کێشە ئیداری و سیاسی و ئابووری و ئەمنییەکانی پارێزگای نەینەوا و ڕەوشی ژیانی هاووڵاتییانی ئەو پارێزگایە، گفتوگۆ کرا و جەخت کرایەوە کە پێویستە پێکەوەژیانی ئاشتییانەی پێکهاتەکانی ئەو پارێزگایە بپارێزرێت و بەپەلە کێشەکانی مووسڵ چارەسەر بکرێن و ڕێگە نەدرێت ئاسایشی ئەو پارێزگایە بکەوێتەوە بەر هەڕەشەی تیرۆریستان.