پێنجشەممە 10 ئازار 2022

سەرۆک بارزانی و سەماحەتی موقتەدا سەدر لە ڕێی تەلەفۆنەوە پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ دەکەن



ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ۱٠ی ئاداری ۲٠۲۲ سەماحەتی موقتەدا سەدر لە ڕێی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە سەرۆک مەسعود بارزانییەوە کرد.
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا بیروڕا لەبارەی پڕۆسەی سیاسیی عێراق و دوایین هەنگاوەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەتی تازەی عێراق ئاڵوگۆڕ کران.