سێشەممە 8 تشرینی یەکەم 2019

سەرۆک بارزانی: لەگەڵ زۆر لایەن لە پەیوەندیداین بۆ ئەوەی خوشک و براکانمان لە ڕۆژئاوا تووشی کارەساتی تر نەبن



سەرۆک بارزانی ڕۆژی سێشەممە ٨ـی١٠ـی٢٠١٩، لە تویتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر، نیگەرانیی خۆی لە دۆخی ئێستای ڕۆژئاوای کوردستان دەربڕی و جەختی کردۆتەوە کە لەهەوڵداین بۆ ئەوەی خوشک و براکانمان لە ڕۆژئاوا تووشی کارەساتی تر نەبن.

دەقی تویتەکەی سەرۆک بارزانی:
ئێمە لەو دۆخەی لە ڕۆژئاوای کوردستان هاتۆتە پێش، زۆر نیگەرانین. بەهەموو توانایەک لە هەوڵداین و لەگەڵ زۆر لایەن لە پەیوەندیداین بۆ ئەوەی خوشک و براکانمان لە ڕۆژئاوا تووشی کارەساتی تر نەبن.