پێنجشەممە 4 ئاب 2022

سەرۆک بارزانی لە پیرمام پێشوازی کرد لە بەڕێز بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان



ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕێکەوتی 4ـی8ـی 2022 سەرۆک بارزانی لە پیرمام پێشوازی کرد لە بەڕێز بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بە ئامادەبوونی ھەریەک لە بەڕێزان د.فوئاد حسێن و قوباد تاڵەبانی.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ و بیروڕا ئاڵوگۆڕکران بۆ ھەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئێستای عێراق و پێشھاتەکانی و لە پێناو یکخستنەوەی نێو ماڵی کوردی بڕیاردرا:

کاربکرێت بۆ یەک ھەڵوێستی ھێزە سیاسییە کوردستانییەکان لە بەرامبەر ئەو ئالەنگاریانەی کە ڕووبەرووی عێراق و ھەرێمی کوردستان بوونەتەوە و کۆبوونەوەکان بۆ ئەم مەبەستە بەردەوامیان پێ بدرێت.