پێنجشەممە 8 تشرینی یەکەم 2020

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشیی لە شێخ مەحموود حەفیدزادە دەکات



 

ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە 8ـی تشرینی یەکەمی 2020 سەرۆک مسعود بارزانی لە رێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە شێخ مەحموود حەفید زادە کرد.
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا سەرۆک بارزانی
سەرەخۆشیی خۆی بە شێخ مەحموود حەفید زادە راگەیاند بۆ کۆچی دوایی کەسایەتی دیار و ناسراوی بنەمالەی شێخ مەحموود و دەڤەری سلێمانی خوالێخۆشبوو شێخ سالاری حەفید.