ئه‌مڕۆ یەکشەممە ٥ـی ئەیلوولی ٢٠٢١ سەرۆک مەسعود بارزانى، په‌يوه‌ندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ بەڕێز ھادی ئەلعامری سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح ئەنجامدا، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا سەرۆک بارزانی پرسه و سه‌ره‌خۆشى خۆی بە به‌ڕێز هادى ئه‌لعامرى ڕاگەیاند بۆ گیانلەدەستدانی سێ برازای لە ئەنجامی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە.
سه‌رۆك بارزانى هاوسۆزى و هاوخه‌ميى خۆى بۆ بەڕێز ھادی ئەلعامری دەڕبری و هيواى خواست خودای مه‌زن گيانى هه‌رسێ خوالێخۆشبوو بخاتە بەر دلۆڤانی خۆی و سەبر و ئارامی بە کەسوکاریان ببەخشێت.