پێنجشەممە 30 حوزەیران 2022

سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی عەبدولرەحمان بناڤی دەکات  



ڕۆژی چوارشەممە ٢٩ـی حوزەیرانی ٢٠٢٢ سەرۆک مەسعود بارزانی لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنییەوە سەرەخۆشی لە ئەحمەد عەبدولرەحمان کرد بە ھۆی کۆچی دوایی یاسین بەرواری برای، پرسە و سەرەخۆشی خۆی بە بنەماڵەکەیان گەیاند.

ھەر لەو پەیوەندیە تەلەفۆنییەدا سەرۆک بارزانی ھاوخەمی خۆی بۆ بنەماڵەی کۆچکردوو دەڕبڕی ، ھیوای خواست خودای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شادبکات و سەبر و ئارامیش بە بنەماڵەکەی و خزم و کەس و ئاشنایانی خوالێخۆشبوو ببەخشێت.