دووشەممە 10 ئەیلوول 2018

سەرۆک بارزانی سەرپەرشتیی کۆبوونەوەی هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی و یەکێتی کرد



ڕۆژی دووشەممە ١٠ـیئەیلوولی ٢٠١٨ لە سەلاحەدین، بە سەرپەرشتیی سەرۆک بارزانی، هەرددوو مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا چەند بابەتێکی گرینگیان تاوتوێ کرد و بڕیاری پێویستیان لەبارەوە وەرگیرا.

یەکەم: لە ڕوانگەی بەرژەوەندیی گەلەکەمان و هەستیاریی بارودۆخەکە، هەردوولا جەخت لەسەر یەکهەڵوێستی و پێکەوە کارکردن لە بەغداد و کوردستان دەکەنەوە و بۆ ئەم مەبەستەیش لیژنەی هاوبەش بەردەوام لە پەیوەندییدا بن و ئامادەکاریی پێویست ئەنجام بدەن.

دووەم: هەروەکوو لە ماوەی ڕابردوویش بە ئاشکرا ڕامانگەیاندووە بۆ یەکڕیزیی نێوماڵی کوردستان و بەشداریی هەموو لایەنەکانی بەشدار لە پڕۆسەی سیاسیدا، بانگهێشتی کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی هەموو لایەنەکان دەکەین. بۆ ئەم مەبەستە لیژنەیەک ڕاسپێردرا بۆ ئامادەکردنی پێداویستییەکانی ئەو کۆبوونەوەیە.

سێیەم: لەبەرهەستیاریی بارودۆخی کەرکووک و پێویستیی چارەسەر کردنی، بڕیار درا ئەو لیژنەیەی کە لە کۆبوونەوەی پێشوو پێکهێندرابوو، دەستبەکار بن بۆ دیراسە کردن و هەنگاو نان.