شەممە 5 تشرینی یەکەم 2019

سەرۆک بارزانی سەردانی لقی یەکی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات



ڕۆژی شەممە ٥ـی ١٠ـی ٢٠١٩ سەرۆک مەسعود بارزانی لە شاری دهۆك سەردانی بارەگای لقی یەکی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد، و لە ڵایەن بەرپرسی لق و ژمارەیەک بەرپرسی حیزبی و ئیداریی سنووری لقی یەک پێشوازی لێکرا

لەو کۆبوونەوەیەكدا سەرۆک بارزانی لە ڕەوش و بارودۆخی پارێزگای دهۆکی پرسی و بیروڕای لەگەڵ ئامادەبووان لەسەر بابەتە هەنووکەییەکان و باشترکردنی ڕەوش و گوزەرانی پارێزگاکە ئاڵوگۆڕ کرد.
لە بەشێکی تری دانیشتنەکە دا سەرۆک بارزانی سوپاسی خەلکی دهۆک و جەماوەری پارتی لەم دەڤەرە کرد بۆ ئەوڕۆلەی هەیانبوو لە هاوکاری کردنی پێشمەرگە لە شەری دژی تیرۆرستانی داعش و ئەو پێشوازییە گەرمەی لە ئاوارەکانییان کرد،

هەروەها سوپاسی ئەندام و کادیر و لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد بۆ خۆڕاگری و سەرخستنی پارتی لە قۆناغە دژوارەکان و خزمەتکردنی خەڵک