شەممە 6 نیسان 2019

سەرۆک بارزانی بەشداری کردنەوەی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی دەریای مردوو دەکات.



 

لە دووەم ڕۆژی سەردانەکەی سەرۆک بارزانی بۆ شانشینی ئۆردۆن ، ئەمڕۆ ٦ـی ٤ـی ۲۰۱۹ سەرۆک بارزانی و شاندی یاوەری بەشداربوون لە مەڕاسیمی یەکەم ڕۆژی کردنەوەی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی دەریاری مردوو لە هاوینەهەواری عەقەبەی نزیک عەممانی پایتەختی ئۆردۆن،

حەڤدەهەمین کۆڕبەندی ئابووری جیهانی لە وڵاتی ئۆردۆن ئەمڕۆ دەستی بەکارەکانی کرد،
لە کۆڕبەندەکە دا ژمارەیەکی بەرچاوی سەرۆک و کەسایەتی سیاسی و ئابووریی جیهانی بەشدارییان لە یەکەم ڕۆژی کردنەوەی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی دەریای مردوو کرد.