ھەینی 5 نیسان 2019

سەرۆك بارزانی گەییشتە شانشینی ئۆردۆن



ڕۆژی هەینی 5ـی 4ـی 2019 لەسەر بانگهێشتی فەرمیی شا عەبدوڵڵا پاشای ئۆردۆن و بە مەبەستی بەشداریكردن لە كۆڕبەندی ساڵانەی ئابووریی لە بەحر ئەلمەیت سەرۆك مەسعود بارزانی بە یاوەریی شاندێك كە پێكهاتووە لە فازڵ میرانی سكرتێری پارتی دیموكراتی كوردستان و فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی حكوومەتی هەرێم، گەییشتە عەممانی پایتەختی شانشینی ئۆردۆن و لە فڕۆكەخانەی عەممان لە لایەن ئەمیر فەیسەڵ بن حوسەین برای پاشای ئۆردۆن پێشوازی لێ كرا.