شەممە 18 ئاب 2018

سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە كونسوڵی گشتیی ئیمارات لە هەولێر کرد



 

ڕۆژی شەممە 18ـی 8ـی 2018 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ڕاشد ئەلمەنسوور كونسوڵی گشتیی ئیمارات لە هەولێر كرد.

لەدیدارەكەدا كونسوڵی گشتیی ئیماراتی عەرەبیی یەكگرتوو نامەیەكی تایبەتی شێخ محەمەد بن زاید ئال نهیان جێنشینی ئیماراتی بە سەرۆك بارزانی گەیاند و سەرۆك بارزانیش وێڕای سوپاسگوزاری بۆ جێنشینی ئیمارات و كونسوڵی گشتیی ئیمارات، دەستخۆشی لە كار و چالاكییە خێرخوازییەكانی دەوڵەتی ئیماراتی كرد لە یارمەتیدانی ئاوارە و پەنابەران لە عێراق و كوردستان و هەروەها جەختیشی لە دۆستایەتی و بەردەوامیی پەیوەندی لەنێوان هەردوولا كردەوە.