چوارشەممە 25 ئەیلوول 2019

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری هەولێر دەكات



ڕۆژی چوارشەممە 25ـی 9ـی 2019 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە فرسەت سۆفی پارێزگاری نوێی هەولێر كرد.

لە دیدارەكەدا سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی دەستبەكاربوونی لە پارێزگاری تازەی هەولێر كرد و، وێڕای دەربڕینی پشتیوانیی خۆی، هیوای سەركەوتنی لە ئەرك و كارەكانیدا بۆ خواست.