سێشەممە 21 کانوونی دووەم 2020

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری نەینەوا دەكات  



ڕۆژی سێشەممە 21ـی 1ـی 2020 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە نەجم ئەلجبووری پارێزگاری نەینەوا كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی شاری موسڵ و ناوچەكانی تری پارێزگای نەینەوا و ڕەوشی ئاوەدانكردنەوەی ناوچە ئازادكراوەكان و بار و گوزەرانی ئاوارەكان و هەروەها كۆسپەكانی بەردەم گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ ناوچەكانیان تاوتوێ كرا.

مەترسییەكانی سەرهەڵدانەوە و بەهێزبوونەوەی تیرۆر و پێویستیی هەماهەنگیی لایەنەكان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر تەوەرێكی تری ئەو دانیشتنە بوو.