دووشەممە 2 ئەیلوول 2019

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری مووسڵ دەكات



ڕۆژی دووشەممە 2ـی 9ـی 2019 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە مەنسوور مورعید پارێزگاری مووسڵ كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی ئیداری و خزمەتگوزاری و بار و گوزەرانی دانیشتوانی مووسڵ و پارێزگای نەینەوا خرایە بەر باس و گفتوگۆ و هەروەها بارودۆخی ئاوارەكان و پڕۆسەی گەڕانەوەیان بۆ ناوچەكانیان تاوتوێ كرا.

لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی پاڵپشتیی تەواوی خۆی بۆ ئیدارەی مووسڵ ڕاگەیاندن لە كارەكانیان لەپێناو خزمەتی خەڵك و باشتركردنی دۆخی ژیانی ئاوارەكان.

هەر لەو دانیشتنەدا جەخت لەسەر پێویستیی هەماهەنگیی بەردەوامی نێوان هەرێمی كوردستان و پارێزگای نەینەوا كرایەوە.