پێنجشەممە 20 ئایار 2021

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری سەماوە دەكات



ڕۆژی پێنجشەممە 20ـی ئایاری 2021 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئەحمەد مەنفی پارێزگاری سەماوە كرد.

لە دیدارەكەدا ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسی عێراق و باروگوزەرانی خەڵك و ڕەوشی خزمەتگوزاری لە پارێزگای سەماوە. هەروەها پارێزگاری سەماوە سوپاسی سەرۆك بارزانی كرد كە هەردەم بایەخی تایبەتی بە بارودۆخی پارێزگای سەماوە و پارێزگاكانی تری باشووری عێراق داوە.

پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا گرتنەبەری ڕێگەی لێكتێگەییشتن و هەماهەنگی بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا تەوەرێكی تری ئەو دانیشتنە بوو.