پێنجشەممە 20 ئایار 2021

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە پارێزگاری دیوانیە دەكات  



پێشنیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ـی ئایار ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە زهێر ئەلشەعلان پارێزگاری دیوانیە كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ڕەوشی ژیانی خەڵك لە پارێزگای دیوانیە و پارێزگاكانی تری عێراق تاوتوێ كرا و جەختیش لەسەر پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان گەلی كوردستان و دانیشتوانی پارێزگاكانی باشووری عێراق كرایەوە.

هەر لەو دیدارەدا پارێزگاری دیوانیە پێزانینی هەبوو بۆ بووژانەوە و پێشكەوتنەكانی هەرێمی كوردستان و خوازیاری ئەوە بوو كە پارێزگای دیوانیە سوود لە ئەزموونەكانی هەرێمی كوردستان وەربگرێت.