شەممە 6 ئازار 2021

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری كریستیانەكان لە حكوومەتی هەنگاریا دەكات



ڕۆژی شەممە ٦ـی ئاداری ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە تریستان ئەزبێج وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری كریستیانەكان لە حكوومەتی هەنگاریا كرد.
 
لە دیدارەكەدا كە ئیستڤان ئمری كونسوڵی گشتیی هەنگاریا لە هەولێر ئامادە بوو، وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری كریستیانەكان لە حكوومەتی هەنگاریا ڕایگەیاند كە وڵاتەكەی سوپاسگوزاری هەرێمی كوردستانە كە كەشێكی وای ڕەخساندووە پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكان لە ئاشتی و پێكەوەژیاندا لەگەڵ یەكتر بژیین. هەروەها هەنگاریا شانازی بەوە دەكات كە هێزەكانی شانبەشانی هەرێمی كوردستان بەشدار بووە لە شەڕی تیرۆریستانی داعش و جەختیشی لەوە كردەوە كە وڵاتەكەی بەردەوام دەبێ لە هاوكاری و هەماهەنگی لەگەڵ هەرێمی كوردستان. سوپاسی حكوومەت و خەڵكی هەرێمی كوردستانیشی كرد كە میوانداریی سەدانهەزار ئاوارە و پەنابەریان كردووە.
 
لای خۆیەوە سەرۆك بارزانی سوپاسی حكوومەتی هەنگاریای كرد كە لە شەڕی تیرۆریستاندا هاوكاری هەرێمی كوردستان بووە.
 
پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و هەنگاریا تەوەرێكی تری ئەو دانیشتنە بوو.