شەممە 18 کانونی یەکەم 2021

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە وەزیری بەرگریی عێراق دەكات



ڕۆژی شەممە ١٨ـی كانوونی یەكەمی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە جومعە عناد وەزیری بەرگریی عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی عێراق و دوایین پێشهاتە مەیدانییەكان و هەڕەشەی تیرۆریستان و هەروەها هەنگاوەكان بۆ هەماهەنگی و كاری هاوبەشی نێوان هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان و هێزە عێراقییەكان تاوتوێ كرا.