پێنجشەممە 25 حوزەیران 2020

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە وەزیری بەرگریی عێراق دەكات  



ڕۆژی پێنجشەممە 25ـی 6ـی 2020 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە جومعە عناد سەعدون وەزیری بەرگریی عێراق و شاندێكی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا وەزیری بەرگریی عێراق سڵاوی سەرۆك وەزیرانی عێراقی بە سەرۆك بارزانی گەیاند و كورتەیەكی لە بارودۆخی ئەمنی و سیاسیی عێراق و هەڕەشەی تیرۆریستانی داعش لە پارێزگاكانی ناوەندی عێراق خستەڕوو.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا جەخت لەسەر هەماهەنگیی نێوان هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و هەروەها برەودانی كولتووری پێكەوەژیانی نێوان پێكهاتەكان كرایەوە.

لەم دیدارەدا سەرۆك بارزانی هیوای سەركەوتنی بۆ وەزیری بەرگریی عێراق خواست لە ئەرك و كارەكانیدا.