شەممە 13 تەمووز 2019

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە هونەرمەند ئەنوەر شێخانی دەكات



ڕۆژی شەممە 13ـی 7ـی 2019 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە هونەرمەندی ناسراوی كورد ئەنوەر شێخانی كرد.

لە دیدارەكەدا سەرۆك بارزانی سوپاس و پێزانینی بۆ ڕۆڵی ئەنوەر شێخانی هەبوو لە بواری پێشڤەبردنی هونەر و فەرهەنگ و دەستخۆشی لێ كرد كە لە ساڵانی ڕابردوو ماندوونەناسانە و بە ڕۆحێكی نیشتیمانپەروەرانە خزمەتی هونەری كوردستانی كردووە.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی هیوای تەندروستی و تەمەندرێژی بۆ هونەرمەند ئەنوەر شێخانی خواست.