دووشەممە 25 تشرینی یەکەم 2021

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە نەقیبی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی عيراق و سەرۆکی يەکێتی رۆژنامەنوسانی عەرەب دەكات



ڕۆژی دووشەممە 25ی تشرینی یەکەم 2021 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە موئەید لامی نەقیبی سەندیکای ڕۆژنامەنوسانی عيراق و سەرۆکی یەکێتی رۆژنامەنوسانی عەرەب كرد.

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەڵبژاردنەكانی عێراق و تەحەددیات و هەڕەشەكانی بەردەم پڕۆسەی عێراقی ئاڵوگۆڕ كرا.

هەر لەو دیدارەدا هەماهەنگی و پەیوەندیی لایەنەكان و بەتایبەت ڕۆژنامە نووسان بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەكان و مسۆگەركردنی سەقامگیری بە پێویست زانرا.