سێشەممە 15 ئەیلوول 2020

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە نوێنەری سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق دەكات  



ڕۆژی سێشەممە 15ـی ئەیلوولی 2020 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە خاتوو جینین پلاسخارت نوێنەری سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە تاوتوێ كرا. هەورەها ڕۆشنایی خرایە سەر تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق و هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق و سەرۆك بارزانی بۆچوون و تێبینییەكانی لەمەڕ هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق و یاسای هەڵبژاردن بۆ نوێنەری سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان خستەڕوو.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا سەردانی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ هەرێمی كوردستان بە ئەرێنی هەڵسەنگێندرا و، پەیوەست بە دەڤەری شنگالیش هەردوولا جەختیان لەوە كردەوە كە پێویستە دۆخێكی لەبار دروست بكرێت بۆ ئەوەی خەڵكی ئاوارەی دەڤەری شنگال بتوانن بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان بگەڕێنەوە.