یەکشەممە 7 تشرینی یەکەم 2018

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی شەڕی دژی داعش دەكات



ڕۆژی یەكشەممە 7ـی 10ـی 2018 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بڕێت مەكگورگ نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی شەڕی دژی داعش و شاندێكی یاوەری كرد كە پێكهاتبوو لە دۆگڵاس سڵیمان باڵیۆزی ئەمەریكا لە عێراق و ستیڤ فاگین كونسوڵی ئەمەریكا لە شاری هەولێر.

لەو كۆبوونەوەیەدا نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمەریكا بۆ هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی شەڕی دژی داعش پیرۆزبایی سەركەوتنی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستانی كرد لە هەڵبژاردنی پارلەمانی كوردستان و ئەو سەركەوتنەی بە گرنگ وەسف كرد و جەختی لە ڕۆڵ و پێگەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە كردەوە.

هەر لەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوا پێشهاتەكان و هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكوومەتی تازەی عێراق تاوتوێ كران.