دووشەممە 13 ئایار 2019

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان دەكات



ڕۆژی دووشەممە 13ـی 5ـی 2019 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە خاتوو جێنین هێنس پڵاسخارد نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی و دوا گۆڕانكارییەكان لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كرا.

هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر پڕۆسەی سیاسیی هەرێمی كوردستان و نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان هەنگاوەكان بۆ خێراتركردنی پڕۆسەی سیاسی و هەڵبژاردنی سەرۆكی هەرێم و پێكهێنانی حكوومەتی هەرێم بە هەواڵێكی دڵخۆشكەر بۆ هەموو لایەك لە قەڵەم دا.

بارودۆخی ناوچەكانی ماددەی سەد و چلی دەستووری عێراق و پەیوەندییەكانی نێوان هەولێر و بەغدا و ڕۆڵی نەتەوە یەكگرتوووەكان لە یارمەتیدانی هەردوولا بۆ چارەسەركردنی كێشەی نێوانیان تەوەرێكی دیكەی ئەو دانیشتنە بوو.