یەکشەممە 19 ئاب 2018

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كەسایەتیی ناسراوی عێراق شێخ عەبدوڵڵا عەجیل یاوەر ئەلشەمەری دەكات



ڕۆژی یەكشەممە 19ـی 8ـی 2018 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شێخ عەبدوڵڵا عەجیل یاوەر ئەلشەمەری كەسایەتی ناسراوی عێراقی و سەرۆكی هۆزی شەمەر كرد.

لەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسیی و ئەمنیی عێراق و كاركردن بۆ پێكەوەژیانی نێوان پێكهاتەكان و نەهێشتنی ئاسەواری هزری تیرۆر و توندڕۆیی تاوتوێ كرا. هەروەها ڕۆشناییش خرایە دۆخی ئاوارەكان و پڕۆسەی گەڕانەوەی ئەو خەڵكانەی كە بەهۆی هاتنی تیرۆریستانی داعش ماڵ و حاڵی خۆیان جێ هێشتبوو.