ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ـی ٦ـی ٢٠١٩ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە دکتۆر عومەر ئەحمەد ئەلکندری كونسوڵی گشتیی کوەیت لە هەولێر و شاندێکی یاوەری كرد.
لە دیدارەكەدا كونسوڵی گشتیی کوەیت لە هەولێر سڵاوی ئەمیری کوەیتی بە سەرۆک بارزانی گەیاند و ئاماژەی بەوە کرد کە بەڕێزیان هیوای دەخواست لەگەڵ سەردانەکەی بۆ بەغدا سەردانی هەرێمی کوردستان بکات، بەڵام دەرفەتەکە نەڕەخسا و بەتەلەفۆن پەیوەندیی بە جەنابتانەوە کرد و ئێمەشی ڕاسپارد جارێکی دیکە سڵاو و ڕێزی بەڕێزیان بە جەنابتان بگەیەنین.
هەر لەو كۆبوونەویە جەخت لە پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان گەلی كوردستان و گەل و دەوڵەتی کوەیت كرایەوە و شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆیان پێشکەوتنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند و پیرۆزباییان لە سەرۆک بارزانی کرد.
لە بەشیکی دیکەی دیدارەکەدا ڕەوشی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەڕیم و بەغدا خرایە بەر باس.