شەممە 23 تەمووز 2022

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەولێر دەكات



ڕۆژی شەممە ٢٣ـی تەمموزی ٢٠٢٢ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئۆلێگ لڤین كونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەولێر كرد كە بە مەبەستی ماڵئاوایی و كۆتایهاتن بە ئەركەكانی سەردانی سەرۆك بارزانی كردبوو.

لە دیدارەكەدا كونسوڵی گشتیی ڕووسیا لە هەولێر سوپاسی حكوومەتی هەرێم و دامەزراوەكانی تری هەرێمی كوردستانی كرد كە لە ماوەی ڕابردوو هاوكار و یارمەتیدەری بوونە بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرك و كارەكانی.

هەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەكانی هەرێمی كوردستان و ڕووسیا ئاڵوگۆڕ كرا و جەخت لەسەر پەرەپێدانی ئەوە پەیوەندیانە كرایەوە.