چوارشەممە 8 ئاب 2018

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی كۆماری چیك لە هەولێر دەكات



ڕۆژی چوارشەممە ٨ـی٨ـی٢٠١٨ لە سەلاحەدین بەڕێز سەرۆك بارزانی پێشوازی لە میخائیل سڤۆبۆدا كونسوڵی گشتیی نوێی كۆماری چیك لە هەولێر كرد.

لە دیدارەكەدا كونسوڵی گشتیی كۆماری چیك كە بە مەبەستی خۆناساندن سەردانی سەرۆك بارزانیی كردبوو، خۆشحاڵیی خۆی بە نزیکیی و دۆستایەتیی هەردوو گەلی چیك و کوردستان دەربڕی و گوتی ئەو ماوەیەی لێرەم هەست دەکەم لەناو خزم و کەسی خۆمم. كونسوڵی گشتیی كۆماری چیك لە هەولێر لە درێژەی قسەكانیدا جەختی لەوە كردەوە هەموو هەوڵی خۆی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتەکەی و هەرێمی کوردستان دەخاتەگەڕ و کاری جیدیش دەکەن بۆ پەرەپێدانی کاری زیاتری هاوبەش لە بوارەکانی خوێندنی باڵا و پەروەردە و کشتوکاڵ و پیشەسازی و بازرگانی، جگە لە کارکرنیان لە هاوکارییکردنی ئاوارەکان.

لەبەرانبەردا سەرۆك بارزانی بەخێرهاتنی كۆنسوڵی گشتیی نوێی كۆماری چیكی كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەرك و كارەكانی و سوپاسی گەل و حكوومەتی كۆماری چیكی كرد كە پاڵپشتی گەلی كوردستان و هێزی پێشمەرگە بوونە و داوایشی كرد دۆستایەتیی گەلی كوردستان و گەلی كۆماری چیك قووڵتر بێت و هەماهەنگی و هاوکاریی هەردوولاش لە هەموو بوارەکاندا زیاتر بکرێت.