دووشەممە 20 حوزەیران 2022

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە شاری هەولێر دەكات  



ڕۆژی دووشەممە ٢٠ـی حوزەیرانی ٢٠٢٢ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئۆلیڤییێ دیكۆتینی كونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە شاری هەولێر كرد.

لە دیدارەكەدا پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و فەڕەنسا و پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی مانگی ڕابردووی نێوان سەرۆك ماكرۆن و سەرۆك بارزانی تاوتوێ كرا.

هەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و سیناریۆ و ئەگەرەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق لە قۆناغی داهاتوو ئاڵوگۆڕ كرا.

دواپێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكانی سووریا و ئاییندەی گەلی كورد لە وڵاتی سووریا تەوەرێكی تری ئەو دیدارە بوو.