دووشەممە 25 تەمووز 2022

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر دەكات  



ڕۆژی دووشەممە ٢٥ـی تەمموزی ٢٠٢٢ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە كلێمێنس زێمتنەر كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر كرد كە بە بۆنەی كۆتاییهاتنی ئەركەكەی و بە مەبەستی ماڵئاوایی سەردانی سەرۆك بارزانی كردبوو.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و دواپێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كرا و، كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر سوپاسی حكوومەت و دامەزراوەكانی تری هەرێمی كوردستانی كرد كە لە ماوەی كاركردنیدا هاوكار و یارمەتیدرەری بوونە.

هەر لەو دیدارەدا كونسوڵی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر سیاسەت و ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ یارمەتیدانی حكوومەتی هەرێم لە بوارە جۆراوجۆرەكان و بە تایبەت بابەتی چاكسازی خستەڕوو.