چوارشەممە 21 تشرینی یەکەم 2020

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی ژاپۆن لە هەولێر دەكات



ڕۆژی چوارشەممە 21ـی تشرینی یەكەمی 2020 لە سەلاحەدین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە خاتوو ناگایاما یوشیكۆ كونسوڵی ژاپۆن لە هەولێر كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی کونسوڵی نوێی ژاپۆنی لە شاری هەولێر كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەرك و كارەكانیدا. هەر لەو دانیشتنەدا كونسوڵی ژاپۆن وێڕای دەربڕینی ڕێزی خۆی بۆ گەلی كوردستان جەختی لە ویستی وڵاتەكەی كردەوە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدڕاڵی عێراق و هەروەها بەشداری لە پڕۆسەی گەشەسەندن و ئاوەدانكردنەوە. كونسوڵی ژاپۆن خۆشحاڵیی خۆشی ڕاگەیاند بەو سەقامگیرییەی كە لە هەرێمی كوردستاندا هەیە و پیرۆزبایی ڕێككەوتنی شنگالی نێوان حكوومەتی هەرێم و حكوومەتی فیدڕاڵ كرد.

تاوتوێكردنی لێكەوتەكانی پەتای كۆرۆنا تەوەرێكی تری ئەو دیدارە بوو.