پێنجشەممە 3 حوزەیران 2021

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی نوێی سعوودیە لە هەولێر دەكات  



ڕۆژی پێنجشەممە ٣ـی حوزەیرانی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە محەمەد بن سلێمان ئەلعەسیری كونسوڵی گشتیی نوێی شانشینی سعوودیە لە هەولێر كرد.

لە دیدارەكەدا كونسوڵی نوێی سعوودیە لە هەولێر پێزانینی بۆ گەشەسەندن هەرێمی كوردستان هەبوو كە سەرباری بوونی تەحەددیاتی زۆر بووژانەوەی بەرچاو لە هەرێمی كوردستان ڕووی داوە. هەروەها ویستی وڵاتەكەشی بۆ فراوانتركردنی پەیوەندییەكان لەگەڵ هەرێمی كوردستان لە بواری سەرمایەگوزاری و ئابووری و بوارەكانی تر بە سەرۆك بارزانی ڕاگەیاند.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی ڕۆشنایی خستە سەر پەیوەندییە مێژووییەكانی نێوان گەلی كوردستان و شانشینی سعوودیە و سوپاسی سعوودیەی كرد كە لە كەمكردنەوەی قورسایی باری ئاوارەكان هاوكار و یارمەتیدەری هەرێمی كوردستان بووە. هەروەها سەرۆك بارزانی هیوای سەركەوتنی بۆ كونسوڵی نوێی سعوودیە لە ئەرك و كارەكانی لە هەرێمی كوردستان خواست.