یەکشەممە 20 ئەیلوول 2020

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی تازەی ئاڵمانیا لە شاری هەولێر دەكات



ڕۆژی یەكشەممە 20ـی ئەیلوولی 2020 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی تازەی ئەڵمانیا لە هەولێر كرد.

لە دیدارەكەدا كلیمێنس سمتنێر كونسوڵی ئاڵمانیا وێڕای خۆناساندن سوپاسی دامودەزگەی هەرێمی كوردستانی كرد كە لە هەموو ئاستەكاندا مامەڵە و هەماهەنگیی باشیان لەگەڵ كونسوڵخانە و تیمی دیپلۆماسیی وڵاتەكەی لە هەرێم كردووە. هەروەها جەختیشی لە پشتیوانیی ئەڵمانیا بۆ هەرێمی كوردستان و عێراق و پەرەپێدانی پەیوەندییەكان كردەوە.

هەر لەو كۆبوونەویەدا سەرۆك بارزانی هیوای سەركەوتنی بۆ كونسوڵی تازەی ئەڵمانیا خواست لە ئەرك و كارەكانیدا.