شەممە 18 کانوونی دووەم 2020

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی ئەمەریكا لە هەولێر دەكات



ڕۆژی شەممە 18ـی 1ـی 2020 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ستیف فەگین كونسوڵی ئەمەریكا لە هەولێر كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و دوا پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كرا.

پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەمەریكا تەوەرێكی تری ئەو كۆبوونەوەیە بوو.