سێشەممە 3 کانونی یەکەم 2019

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی دەكات  



ڕۆژی سێشەممە 3ـی 12ـی 2019 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئەحمەد ئەلزاهری كونسوڵی گشتیی ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی لە هەولێر كرد.

لە دیدارەكەدا كونسوڵی گشتیی ئیمارات لە هەولێر سڵاوی شێخ محەمەد بن زاید ئال نهیان جێنشینی ئەبووزەبی بە سەرۆك بارزانی گەیاند و كورتەیەكی لەبارەی یارمەتییەكانی وڵاتەكەی بۆ ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی كوردستان بۆ سەرۆك بارزانی باس كرد و جەختیشی لەوە كردەوە كە وڵاتەكەی بەردەوام دەبێت لە یارمەتیدانی ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی كوردستان و عێراقدا.

بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی تەوەری تری ئەو كۆبوونەوەیە بوو.