شەممە 19 کانوونی دووەم 2019

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شێخ مەحموود شێخ كاوە حەفید دەكات



 

ڕۆژی شەممە 19ـی 1ـی 2019 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شێخ مەحموود شێخ كاوە حەفید كەسایەتی دیاری كوردستان و دەڤەری سلێمانی كرد.


لە دیدارەكەدا وێڕای هەواڵپرسین، بارودۆخی سیاسی و كۆمەڵایەتیی كوردستان تاوتوێ كرا و بیروڕا لەبارەی ئەو بابەتانەی پەیوەستن بە ڕۆژەڤی ناوەخۆی كوردستان ئاڵۆگۆڕ كرا