دووشەممە 16 ئەیلوول 2019

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێکى پەرلەمانى لوبنان کرد



ڕۆژی دووشەممە ١٦ـی٩ـی٢٠١٩ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە تەیموور جونبڵات، سەرۆکى فراکسیۆنى دیدارى دیموکراتى لە پەرلەمانى لوبنان و شاندێکى یاوەری کرد.

لە دیدارەکەدا پەیوەندیی مێژوویی نێوان گەلی کوردستان لەگەڵ گەلی لوبنان بەگشتی و خانەوادەی جونبەڵات بەتایبەتی بەرز نرخێندرا و جەخت لە برەودان بە پەیوەندیی هەردوولا کرایەوە.

باسکرنی ڕەوشی سیاسیی لوبنان و عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانى هەولێر و بەغدا و مەترسییەکانى تیرۆر، تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە بوون.