یەکشەممە 5 حوزەیران 2022

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی پارلەمانتارانی سەربەخۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەكات  



ڕۆژی یەكشەممە ٥ـی حوزەیرانی ٢٠٢٢ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندی نوێنەرانی پارلەمانتارە سەربەخۆكانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و چەقبەستوویی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق تاوتوێ كران و شاندی میوان دەستپێشخەرییەكیان بۆ ڕزگاربوون لە قەیران و ئاستەنگەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق خستەڕوو.

هەر لەو كۆبوونەوەیەدا جەخت لەوە كرایەوە كە بەردەوامبوونی قەیرانی سیاسی مەترسیی جددی لەسەر بەرژەوەندیی هاووڵاتیان و سەقامگیریی عێراق دروست دەكات.