یەکشەممە 9 کانوونی دووەم 2022

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی پارتی سۆسیالیستی كوردستان دەكات  



ڕۆژی یەكشەممە ٩ـی كانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی پارتی سۆسیالیستی كوردستان بە سەرۆكایەتیی مەسعود تەك سەرۆكی گشتیی پارتی سۆسیالیستی كوردستان كرد.

لە دیدارەكەدا گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە لەبارەی بارودۆخی سیاسیی توركیا و ڕەوشی كورد و حزب و لایەنە كوردییەكانی توركیا و پەیوەندیی نێوانیان كرا.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لە بەردەوامبوونی كاری سیاسیی مەدەنی و پەیامی ئاشتیخوازانەی لایەنە كوردییەكانی توركیا كرایەوە.
پەیوەندییەكانی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و پارتی سۆسیالیستی كوردستان تەوەرێكی تری ئەو دیدارە بوو.