دووشەممە 10 تشرینی یەکەم 2022

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی هاوپەیمانێتیی ئیدارەی دەوڵەت دەكات  



ڕۆژی دووشەممە 10ی تشرینی یەكەمی 2022 سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی هاوپەیمانێتیی ئیدارەی دەوڵەت كرد.

لە كۆبوونەوەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ڕێڕەوی دانوساندنەكانی پەیوەست بە دانیشتنی داهاتووی پەرلەمان و دیاریكردنی سەرۆككۆمار و پێكهێنانی حكوومەتی فیدڕاڵی تاوتوێ كرا. بەشداربووانی كۆبوونەوەكە لەسەر دیراسەكردنی ئەو بابەتە هەستیارانە و گەییشتن بە چارەسەر ڕێككەوتن، ئەویش بەر لە بەستنی كۆبوونەوەی پەرلەمانی تایبەت بەم پرسە.