شەممە 8 کانوونی دووەم 2022

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی هاك پار دەكات  



ئێوارەی ڕۆژی شەممە ٨ـی كانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی پارتی ماف و ئازادییەكان (هاك پار) بە سەرۆكایەتیی لەتیف ئەپۆزدەمیر سەرۆكی گشتیی پارتی ماف و ئازادییەكان كرد.

لە دیدارەكەدا ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسیی توركیا بە گشتی و دۆخی كورد و پارتی و ڕێكخراوە كوردییەكانی توركیا و پەیوەندیی نێوانیان بە تایبەتی.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لە ئاشتیخوازی و زمانی دیالۆگ و چارەسەری مەدەنی و، هەروەها پەیوەندییەكانی نێوان پارتی دیموكراتی كوردستان و پارتە كوردییەكانی توركیا كرایەوە.