یەکشەممە 27 شوبات 2022

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی بزووتنەوەی بابلیون دەكات



ڕۆژی یەكشەممە ٢٧ـی شوباتی ٢٠٢٢ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی بزووتنەوەی بابلیون بە سەرۆكایەتی ڕەیان كلدانی كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی و دوایین پێشهاتەكانی ناو پڕۆسەی عێراق تاوتوێ كرا.

هەر لەو دیدارە جەخت لە بایەخی پاراستنی مافە دەستوورییەكانی پێكهاتەكانی عێراق و هەماهەنگی و لەیەكنزیكبوونەوەی نێوانیان كرایەوە.

لە بەشێكی تری ئەو دیدارە شاندی میوان پێزانینی بۆ ڕۆڵی هەرێمی كوردستان لە پاڵپشتیكردنی پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكان هەبوو.