سێشەممە 26 نیسان 2022

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای هاوپەیمانێتی سیادە دەكات



ڕۆژی سێشەممە ٢٦ـی نیسانی ٢٠٢٢ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای هاوپەیمانێتی سیادە كرد كە پێك هاتبوو لە خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانێتی سیادە و محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و ئەحمەد جبووری ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.

لە دیدارەكەدا تیشك خرایە سەر بارودۆخی سیاسیی عێراق و كۆسپ و گرفتەكانی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی عێراق و، جەخت لەسەر هەوڵدان بۆ كۆتاییهێنان بە بنبەستی سیاسی و پێكهێنانی حكوومەتی تازەی عێراقی كرایەوە.