شەممە 10 تەمووز 2021

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای هاوپەیمانیی عەزم دەكات  



ڕۆژی شەممە ١٠ـی تەممووزی ٢٠٢١ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای هاوپەیمانیی عەزم بە سەرۆكایەتیی خەمیس خەنجەر كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوایین پێشهات و گۆڕانكارییەكانی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كرا.

هەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق و تەحەددیاتی ئەمنی و سیاسیی بەردەم عێراق ئاڵوگۆڕ كرا و هەردوولا جەختیان لە بایەخی سەقامگیریی عێراق و پێویستیی هەماهەنگیی لایەنەكان بۆ تێپەڕاندنی كۆسپ و گرفتەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق كردەوە.