شەممە 31 تەمووز 2021

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای حزبی ئومەی عێراقی دەكات  



ڕۆژی شەممە ۳۱ـی تەممووزی ۲٠۲۱ لە سەلاحەدین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی باڵای حزبی ئومەی عێراقی بە سەرۆكایەتیی مەحمود حوسێن ڕەزا ئەلعگیلی ئەمینداری گشتیی حزبی ئومەی عێراقی كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و دوایین پێشهاتەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق و، تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسی و هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق تاوتوێ كرا. هەروەها ڕۆشنایی خرایە سەر پێویستیی پاراستنی سەقامگیریی عێراق و ڕێگەگرتن لە قووڵتربوونی قەیرانەكان.

هەر لەو دانیشتنەدا جەخت لە هەماهەنگی و پەیوەندیی نێوان لایەنەكان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەددیاتەكان كرایەوە.