پێنجشەممە 12 ئەیلوول 2019

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا دەكات



ڕۆژی پێنجشەممە 12ـی 9ـی 2019 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێكی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا كرد كە پێكهاتبوو، لە كامیران حاجۆ بەرپرسی پەیوەندییەكانی ئەنجوومەن و، ئیبراهیم برۆ ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتیمانیی كورد لە سووریا.

لە دیدارەكەدا دوایین پێشهاتە سیاسییەكانی سووریا و هەڵوێستی وڵاتان لەمەڕ قەیرانی سووریا و هاوكێشە مەیدانی و سیاسییە هەنووكەییەكان لەسەر ئاستی سووریا و ناوچەكە تاوتوێ كرا.

هەر لەو كۆبوونەوەیە ڕۆشنایی خرایە سەر هەڵوێستی لایەنە كوردییەكانی سووریا و پەیوەست بە ڕەوشی گشتیی سووریا و ئاییندەی گەلی كورد لە وڵاتە سەرۆك بارزانی بۆچوون و ئامۆژگارییەكانی خۆی بۆ شاندی میوان خستەڕوو.