پێنجشەممە 5 ئەیلوول 2019

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەلیم جبووری کرد



ڕۆژی پێنجشەممە ٥ـی٩ـی٢٠١٩ لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعوود بارزانی پێشوازی لە سەلیم جبووری، ئەمینداری گشتیی حزبی گردبوونەوەی مەدەنیی چاکسازی -(کار)ـی عێراقی کرد.

لە دیدارەكەدا كە عەلی حوسێن، بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی کوردستانی و عێراقیی پارتی دیموكراتی كوردستان ئامادەی بوو، دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتە سیاسییەكان لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەكە خرایە بەرباس و بەڕێز جبووری ڕۆڵی سەرۆک بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستانی لە ڕاستەڕێکردنی پڕۆسەی سیاسی و سەقامگیری و بنیاتنانی دەوڵەتی مەدەنی، بەرز نرخاند.

هەروەها جەخت لەسەر بەردەوامیی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا و هەماهەنگیی سیاسی و پەرلەمانی كرایەوە.