یەکشەممە 31 ئازار 2019

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی پارتی توركمان ئیللی دەكات



ڕۆژی یەكشەممە 31ـی 3ـی 2019 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ڕیاز ساری كەهیە سەرۆكی پارتی توركمان ئیللی كرد.

لە دیدارەكەدا  سەرۆكی پارتی توركمان ئیللی سوپاسی هەڵوێستەكانی سەرۆك بارزانیی كرد لە پشتگیریكردنی مافی توركمان و پێكهاتەكانی تر لە قۆناغە جیاجیاكان و نووسینەوەی دەستووری عێراق و هەروەها لە ژیانی سیاسیی هەرێمی كوردستاندا.

هەر لەو دیدارەدا جەخت لە لێكتێگەییشتن و ڕاوێژی لایەن و پێكهاتەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان كرایەوە. هەروەها ئەوەیش دووپات كرایەوە كە بەرژەوەندیی هەموو نەتەوە و ئایینەكان لە دژایەتیكردنی توندڕۆیی و كاركردن بۆ پێكەوەژیان و برایەتی و تەبایی نێوانیان دایە.

پەیوەست بە چارەنووس و بارودۆخی كەركووكیش تەئكید لەوە كرایەوە كە كەركووك پێویستە ببێتە نموونەی پێكەوەژیانی ئایینی و مەزهەبی و نەتەوەیی و پاراستن و بەڕێوەبردنی كەكووكیش بەدەست خودی كەركووكییەكانەوە بێت.