پێنجشەممە 11 ئاب 2022

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی هاوپەیمانیی سیادە دەكات  



ڕۆژی پێنجشەممە 11ی ئابی 2022 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز خەمیس خەنجەر سەرۆكی هاوپەیمانێتیی سیادە كرد.

لە دیدارەكەدا هەردوولا بیروڕایان لەبارەی دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق ئاڵوگۆڕ كرد و، جەخت لەسەر هەماهەنگی و كاری هاوبەشی نێوانیان كرایەوە بۆ دەربازبوون لە چەقبەستوویی سیاسی.

هەر لەو دیدارەدا پەیوەست بە قەیرانی سیاسیی عێراق، هەردوولا ئەوەیان دووپات كردەوە كە هەر دەستپێشخەری و هەنگاوێكی نوێ پێویستە بە ئاراستەی باشتركردنی دۆخی سیاسیی عێراق و كۆتایهاتنی قەیرانی سیاسی بێت.

لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەران هەردوولا لەسەر ئەوە هاوڕابوون كە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە هەنگاوێكی باشە بە مەرجێك كە هەموو لایەك پابەندی ئەنجامەكانی بن.